ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، وتی: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕێوڕەسمی کۆبوونەوەی دەرچوانی کۆلێژی سەربازی لە حومسی سووریا کە بووە هۆی شەهادەتی دەیان کەسی سەربازی ومەدەنی، بە توندی ئیدانە دەکەین.
کەنعانی وێڕای سەرەخۆشی بە دەوڵەت و گەلی سووریا ، هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ بریندارانی ئەم هێرشە خواست.
وتیشی: بەرپرسیارێتی ئەم رووداوە دڵتەزێنە لە ئەستۆی پشتیوانانی بیانی گرووپە تیرۆریستییەکانە.
342/